بەپێی هەوالی
ڕۆژنامەیەکی ناوخۆیی ئیکوادۆر، ژنێکی بەساڵاچوو دوای توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا
بێهۆشدەبێت، پزیشکەکانی وادەزانن گیانلەدەستداوە و بەڵام دوای یەک مانگ دێتەوە هۆش
خۆی.
چیرۆکی ( ئەلبا
ماروری) تەمەن 74 ساڵ بەم شێوەیە دەستپێدەکات، دوای تێکچونی دۆخی تەندروستی و
بەرزبوونەوەی پلە گەرمی بۆ 42 پلە و تەنگەنەفەسی، لە 27 ئازار دەگوازرێتەوە بۆ
نەخۆشخانەی (گوایاکیل) لە ولاتی ئیکوادرۆر، هەر لە هەمان ڕۆژدا ئەلبا بێهۆش دەبێت و پزیشکەکان بە کەسوکاری ڕادەگەیەنن
گیانیلەدەستداوە.
لە وکاتەدا پزیشکەکان دەکەونە هەڵەوە و جەستەی کەسێکی مردوو
دەدەنەوە بە کەسوکاری ئەلبا، کە لە ڕاستیدا ئەو ژنە بەساڵاچووە نەمردووە بەڵکوو
تەنیا بێهۆشبووە و بۆ ماوە مانگێک بەئاگا نایەتەوە.
بەپێی هەواڵەکە، لە
رۆژی 24 ی نیسان ئەلبا ماروری بە ئاگا دێتەوە، داوا لە پەرستارەکە دەکات پەیوەندی
بە خوشکەکەیەوە بکات کە ئێستا چاوەڕێی دەکەن لە نەخۆشخانە بچێتە دەرەوە.
دواتر پزیشکەکان
داوای لێبوردن لە کەسوکاری ژنە تەمەن 74 ساڵەکە دەکەن، ئاماژە بۆ ئەوەدەکەن
قەرەباڵغی و جەنجاڵییەکی زۆر لە نەخۆشخانەکەیان هەبووە بەهۆی ئەو ژمارە زۆرەی
گیانلەدەستدان و توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بۆیە کەوتونەتە هەڵەوە .
کەسوکاری ژنە بەساڵاچووەکە
دەیانەوێت داوای یاسایی لەسەر نەخۆشخانەکە تۆماربکەن، بۆ قەرەبوو کردنەوەی ئەو بڕە
پارەیەی لە بەخاکسپاردنی جەستەی کەسە نادیارەکە خەرجیانکردووە، چاوەڕواندەکرێت دوو
هەزار دۆلار وەک قەرەبوو وەربگرن.
12673 جار خوێندراوەتەوە