بەرێوەبەرایەتی گشتی کەسناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم، پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، لە زۆربەی شارەکانی ئاسمان لە نێوان هەور و نیمچە هەوری تەواودا دەبێت، هەروەها بەهۆی خێرایی با ئەگەری بەرزبوونەوەی تۆز و خۆڵ هەیە، پلەکانی گەرما لەهەندێک ناوچە بەشێوەیەکی بەرچاو دادەبەزن.
لە هەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما 26، سبەی 21 پلە دەبێت، لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 24، سبەی 20 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما 23، سبەی 18 پلە دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 29، سبەی 24 پلە دەبێت.
1555 جار خوێندراوەتەوە