وەزارەتی دادی تورکیا دۆسیەی تاوانی لە دژی ٢١ پەرلەمانتاری هەدەپە
ئاراستەی سەرۆکایەتی پەرلەمان کردوە و داوا دەکات پارێزبەندیان لەسەر هەڵبگیرێت بۆ
ئەوەی دادگایی بکرێن.
میدیاکانی تورکیا بڵاویانکردەوە، وەزارەتی داد داوای لە سەرۆکایەتی
پەرلەمان کردوە،بابەتی لێسەندنەوەی پارێزبەندی بخاتە بەرنامەی کارەوە.
میدیاکان ناوەڕۆکی دۆسیەکانیان بڵاونەکردۆتەوە،بەڵام ئاماژەیان بەوەکردوە
لەنێو پەرلەمانتارەکاندا هەریەکە لە لەیلا گوڤەن و سەزای تەمەلی هاوسەرۆکی پێشووی
هەدەپەی تێدایە.
ئەوە لەکاتێکدایە،پارتی دیموکراتی گەلان هەدەپە، نۆ پەرلەمانتاری لە
زیندانن و نۆ پەرلەمانتاری دیکەشی پارێزبەندیان لێ سەندراوەتەوە.
598 جار خوێندراوەتەوە