دوو توشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە چاکبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 24/04/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە ڕایگەیاند،دوو توشبووی دیکەی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبونەتەوە و گەڕاونەتەوە ماڵەوە.

 

 

د.ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە،ئێستا تەنها چوار نەخۆش لە نەخۆشخانەکان ماون.

 

 

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە وتیشی کۆی گشتی ئەو کەسانەی لەسەرەتاوە تا ئێستا چاکبونەتەوە گەیشتۆتە ١٨ کەس.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە لە هەرێمی کوردستان دوای پێنج رۆژ لە تۆمارنەکردنی هیچ حاڵەتێک دوێنی دوو حاڵەت لە سلێمانی و دهۆک تۆمارکرا.

 

 

کۆی گشتی توشبوانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان ٣٣٩ کەسە و لەو ژمارەیە ٤ کەسیان گیانیان لەدەستداوە و ٣١٠ کەسی چاکبونەتەوە.

642 جار خوێندراوەتەوە