ژمارەیەک مامۆستای ئاینی لە سلێمانی داوای کردنەوەی مزگەوتەکان دەکەن

KNN : Kurdish News Network
10:25 - 23/04/2020
کوردستان
+
-

ژمارەیەک هاوڵاتی و مامۆستایانی ئاینی لەشاری سلێمانی گردبونەوە و داوایانکرد مزگەوتەکان بکرێنەوە.

 

 

ئاری عەزیز مامۆستای ئاینی لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایانگەیاند زۆرینەی سێکتەرەکان کراوەتەوە، بەڵام تەنها مزگەوتەکان ناکرێنەوە.

 

وتیشی باوەڕمان وایە ئێستا بابەتی نەکردنەوەی مزگەوتەکان سیاسیە و هۆکارەکەی کۆرۆنا نیە.

 

 

داواشیان لە هاوڵاتیان کرد ئەگەر هەتا سبەی مزگەوتەکان نەکرایەوە،هاوڵاتیان خۆیان مزگەوتەکان بکەنەوە و نوێژی تێدا بکەن.

 

ئەو مامۆستا ئاینیە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەگەر مزگەوتەکان نەکرێتەوە لە باخەکان و شوێنە گشتییەکاندا نوێژی بە کۆمەڵ دەکەین.

 

ئەو مامۆستا ئاینییانە ئەوەشیان وت پێویستە مزگەوتەکان بکرێنەوە بۆ ئەوەی ناڕەزایی گەورە دروست نەبێت.

 

ئەوە لەکاتێکدایە دوێنی حکومەتی هەرێم بڕیاریدا مزگەوتەکان و کڵیسا و ناوەندەکانی خوێندن بە داخراویی دەمێننەوە و ناکرێنەوە.

1379 جار خوێندراوەتەوە