بەهۆی تەقەی خۆشی سەرکەوتن بەسەر کۆرۆنادا لە دهۆک ١٣ کەس برینداربوون

KNN : Kurdish News Network
08:46 - 23/04/2020
کوردستان
+
-

بەهۆی تەقەی خۆشی ژمارەیەک هاوڵاتی لە شاری دهۆک و زاخۆ ١٣ کەس برینداربوون و گەیەندرانە نەخۆشخانە.

 

 

بەڕێوەبەرایەتی تەندروستی دهۆک ڕایگەیاند،بریندارەکان بە فیشەکی دەمانچە و کڵانشیکۆف بەرکەوتوون.

 

 

هاوکات پۆلیس ئاماژەی بەوەکردوە لە زۆربەی گەڕەکەکاندا تەقە بە ئاسماندا کراوە و چەکی قورسی وەک بی کەسیش بەکارهاتووە.

 

 

ئەوە لەکاتێکدایە لەسەر پێشنیاری بەڕێوەبەرایەتی رۆشنبیری دهۆک بڕیاربوو شەوی ڕابردوو بە ڕێوڕەسمێک سەرکەوتن بە سەر کۆرۆنادا لە دهۆک ڕابگەیەندرێت چونکە هیچ نەخۆشێک لە نەخۆشخانەکان نەماون.

 

 

لەسەرەتای بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆۆرنا لە دهۆک ١٥ کەس توشی ڤایرۆسەکە بوون،بەڵام هەموویان چاکبونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهشێت.

774 جار خوێندراوەتەوە