پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند، هەندێک ئاسانکاریمان بۆ کاسبکاران کردووە، تا 24 ی نیسان زۆربەی شوێنەکان دەکرێنەوە.
فرسەت سۆفی پارێزگاری هەولێر لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، لە سبەینیوە سەرجەم نۆرینگە پزیشکییەکان لە کاتژمێر 2 تا 5 ی ئێوارە دەکرێنەوە، دەبێت پزیشکەکان تەنیا 10 نەخۆش ببینن.
وتیشی؛ تا ئێستا مەترسی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەسەرمان ماوە، بۆیە لە کاتی کردنەوەی ئەو شوێنانە پێویستە هاوڵاتیان پابەندی ڕێنماییە تەندروستییەکان بن، قەرەباڵغی دروست نەکەن.
پارێزگاری هەولێر دەشڵێت؛ تا کاتژمێر 12 ی شەوی 23 ی مانگ بە قەدەغەی هاتوچۆوە پابەند دەبن، لە دوای 24 ی مانگ وردە وردە ژیان لە پارێزگاکە ئاسایی دەکەنەوە.
1084 جار خوێندراوەتەوە