سلێمانی... ژمارەیەک خاوەنپێداویستی تایبەت گردبونەوە

KNN : Kurdish News Network
10:57 - 21/04/2020
کوردستان
+
-

بەشێک لە خاوەنپیداویستییە تایبەتەکان لە سلێمانی گردبونەوە و ڕایانگەیاند، ماوەی یەک مانگ چاوەڕێیانکرد حکومەتی هەرێم هاوکارییان بکات بەڵام تا ئێستا هیچ هاوکارییەک نەکراون و هیچ بڕە خۆراک و پیداویستییەک نەگەیشتۆتە دەستیان.

 
باس لەوەشدەکەن، چینی خاوەنپێداویستییە تایبەتەکان لە سایەی حکومڕانی هەرێمدا برسیکراون، بۆیە چیتر هیچ داواکارییەکیان لە حکومەت نییە ، ڕوو لە خێرخوازان دەکەن هاوکارییان بکەن.

دەشلێن، بە ناوی چاکسازی و پاشەکەوتی موچە و داعش وکۆمەڵێک ناوی دیکە چەند سالێک نان براو کراون.

551 جار خوێندراوەتەوە