بەرەبەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا،
زینی وەرتێیان بۆردومانکرد.
میدیاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)
بڵاویانکردنەوە، کاتژمێر 4:30 ی بەرەبەیانی ئەمڕۆ، فرۆکە جەنگییەکانی تورکیا، چیای
ئەحمەدە- یان، لە نزیک زینی وەرتێ بۆردومانکردوە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکردووە، بۆردەومانەکە هیچ زیانێکی نەبووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، تورکیا
بۆردومانی ناوچەی زینی وەرتێی کرد و پارتی کرێکارانی کوردستان(پەکەکە) ڕایگەیاند، لە
ئەنجامی بۆردومانەکە چەند ئەندامێکیان گیانیانلەدەستداوە.
1163 جار خوێندراوەتەوە