ژمارەیەک لە دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕ لەنگەی شاری
هەولێر، گردبونەوە، داوا دەکەن حکومەت ڕێگەیان پێبدات دوکانەکانیان بکەنەوە.
دوکانداران و کاسبکارانی بازاری لەنگە رایانگەیاند، ماوەی
36 ڕۆژە دوکانەکانیان داخستووە، بۆیە دەیانەوێت حکومەت دوکانەکانیان بکاتەوە ئەگەر
نا خۆیان دەیکەنەوە.
دەشڵێن، سەرجەم دوکان و بازاڕەکانی دیکەی هەولێر
کراونەتەوە، بۆیە پێویستە بازاڕی لەنگەش بکرێتەوە جا لە ژێر هەر ڕێنماییەکی تەندروستیدا
بێت پێوەی پابەند دەبن.
باس لەوەشدەکەن، کاتێک بازاڕەکەیان سوتا حکومەت بەلێنی
پێدان قەرەبویان بکاتەوە، بەڵام بەڵێنەکەی نەبردە سەر و هاوکاریان نەکرا، بۆیە ئێستاش
دەیانەوێت دوکانەکانیان بکەنەوە و زیانەکانیان لەوە زیاتر نەبێت.
هاوکات دوێنێش بەشێک لە دوکاندار و کاسبکارانی بازاڕەکانی (نیشتیمان، داون تاون، شێخهڵا) و چهند
بازاڕێكی دیکە كه دەکەونە سهنتهری شاری ههولێر گردبونهوه و، له لایهن هێزه
ئهمنیهكانیشەوە رێگریان لێکرا بچنه بهردهم بینای پارێزگا و قایمقامیهتی ههولێر،
بۆ ئەوەی مۆڵەتی کردنەوەی دوکانەکانیان پێبدرێت.
1475 جار خوێندراوەتەوە