دیجیتاڵ میدیای (KNN) وردەکاری کردنەوەی دوکان بازاڕەکانی سلێمانی بڵاودەکاتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:22 - 18/04/2020
کوردستان
+
-

بڕیارە سبەنێ سەرجەم دوکان و بازاڕەکانی شاری سلێمانی بکرێنەوە دیجیتاڵ میدیای (KNN) وردەکاریی چۆنییەتی کردنەوەیان بڵاودەکاتەوە.


بەپێی زانیارییەکانی بڕیار نامیق پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای (KNN) لە سلێمانی، بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ قائیمقامییەتی سلێمانی، بەچەند ڕێکار و ڕینماییەکی نوێوە بڕیار بدات، بۆ ئەوەی سبەی سەرجەم دوکان و بازاڕەکان بکرێنەوە.


وتیشی، سبەینێ "بەمەرج و ڕێنمایی نوێوە" سەرجەم دوکان و بازاڕەکانی سلێمانی دەکرێنەوە.


پەیامنێری دیجیتاڵ میدیای (KNN)، وتیشی مەرجی کردنەوەی دوکان و بازاڕەکان دانانی بەبەربەستی کۆنکرێتیە لە هەریەک لە شەقامەکانی( ئۆرزدی، پیرەمێرد، سابونکەران، کاوە)، ڕێگە بە هیچ جۆرە جوڵەیەکی ئۆتۆمبێل نادرێت، هاوڵاتیان دەتوانن تەنیا بە پیادە بچنە ناوبازاڕ.


باسی لەوەشکرد، کردنەوەی دوکان و بازاڕەکان هەتا دوو هەفتەی داهاتوو بەو شێوەیەیە دەبێت، کە سەرجەم شەقامەکان دادەخرێت.


بڕیار نامیق دەشلێت، ئەمڕۆ بەشێکی زۆر لە کاسبکاران و دوکاندارانی سلێمانی چونەتە دوکانەکانیان و ئامادەکاری بۆ کردنەوەیان دەکەن لە سبەینێوە.

6541 جار خوێندراوەتەوە