لە شاری هەولێر ژمارەیەک دوکاندار و کاسبکار لە بازاڕی داون تاون-ی گردبونەوە، داوا دەەکەن حکومەتی هەرێم رێگەیان پێبدەن دوکانەکانیان بکەنەوە.
ژماره‌یه‌ك له دوكاندار و كاسبكارانی بازاڕه‌كانی (نیشتیمان، داون تاون، شێخه‌ڵا) و چه‌ند بازاڕێكی دیکە كه دەکەونە سه‌نته‌ری شاری هه‌ولێر گردبونه‌وه و، له لایه‌ن هێزه ئه‌منیه‌كانیشەوە رێگریان لێ‌کرا بچنه به‌رده‌م بینای پارێزگا و قایمقامیه‌تی هه‌ولێر.
بەشێک لە دوکانداران ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بژێوی ژیانیان لەسەر کردنەوەی دوکانەکانیان بەندە، ماوەەیەکی زۆرە بێكار بون و به‌شێكیان ژیان و گوزه‌رانیان خراپه.
باس لەوەشدەکەن، هه‌زاران دوكاندارن له سه‌نته‌ری شار و ناو گه‌ڕه‌كه‌كان ئه‌گه‌ر رێگه‌یان پێنه‌درێت، زۆربه‌ی دوكانه‌كان كاڵا و كه‌ل و په‌له‌كانیان ئێكسپایه‌ر ده‌بێت و تێكده‌چێت.
786 جار خوێندراوەتەوە