عێراق.. لە مانگی رەمەزاندا بە ڕێنمایی نوێوە قەدەغەی هاتوچۆ بەردەوام دەبێت

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 18/04/2020
عێراق
+
-

شانەى قەیرانەکانى عێراق ڕایگەیاند، لە مانگی ڕەمەزاندا بە ڕێنمایی نوێوە قەدەغەی هاتوچۆ ڕێکدەخرێتەوە و نەردەوام دەبێت.

 

ئەندامێکی شانەی قەیرانەکانی عێراق ڕایگەیاندووە، بەشێوەیەکى ریکخراو قەدەغەى هاتوچۆ، لەمانگی ڕەمەزان رێکدەخرێتەوە لە کاتژمێر  (6:00) بەیانى بۆ (6:00) ئێوارە.

 


ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە، رێکخستنەوەى قەدەغەى هاتوچۆ لە مانگى رەمەزاندا پەیڕەودەکرێت بەشێوەیەکى رێکخراو، رێگا نادرێت مۆڵ و کافێ و چیشتخانەکان بکرێنەوە و ئەو کەسانەش ئۆتۆمبێل بەکاردێنن دەبێت بەپێى رینماییەکان بێت، رێگا نادرێت کەسێکى زۆر بێتە دەرەوە.


جەختیشى کردوەتەوە، ئەگەر ژمارەى توشبوان بەهۆى ئەم رێکارە نوێیانەوە زیاد ببێت، ئەوا قەدەغەى هاتوچۆى تەواوەتى رادەگەیەننەوە

967 جار خوێندراوەتەوە