گەرمیان؛ دز دەچێتە سەرماڵێک و خاوەن ماڵەکە گیانلەدەست دەدات

KNN : Kurdish News Network
01:23 - 17/04/2020
کوردستان
+
-

لە قەزا کفرى دزێک دەچێتە ماڵێک و بەهۆى کاریگەرى رووداوەکە خاوەن ماڵەکە جەڵدە لێى دەدات و گیانلەدەستدەدا.

علی جەمال قدووی بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، شەوى رابردو لە قەزاى کفرى بەمەبەستی دزیکردن، تۆمەتبارێک دەچێتە سەرماڵی هاوڵاتیەک و پاش ئاگاداربوونەوەی خاوەن ماڵ، تۆمەتبار لەشوێنی ڕوداوەکە هەڵهاتووە.

ئاماژەى بەوە کرد، یەکێک لەئەندامانی خێزانی ماڵەکە پیاوێکی تەمەن (70) ساڵ بوە بەناوی (ک. خ. ع) بەهۆی کاریگەری ڕوداوەکە جەڵدە لێی دەدات و پاش گەیاندنی بەنەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

بەڕێوەبەرى ڕاگەیاندنی پۆلیسی گەرمیان ئەوە دەخاتەڕوو، کە دوای لێکۆڵینەوە پۆلیسی قەزای کفری توانیویانە تۆمەتبار بناسنەوەو دەستگیری بکەن.

6548 جار خوێندراوەتەوە