فەیسبووک ساڵێک پێشتر پێی وت "چۆن دەمرێت"

KNN : Kurdish News Network
12:25 - 16/04/2020
کوردستان
+
-

هاوڵاتییەکی دانیشتووی شارۆچکەی دێرک سەر بە پارێزگای مێردین لە باکوری کوردستان، کە خیزاندارە و خاوەنی دوو منداڵە، بەهۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

 

ئاژانسی (دەمیر ئۆرەن)ی تورکی بڵاویکردەوە، شتێکی سەرنجڕاکێش لە گیانلەدەستدانی ئەو هاوڵاتییە کوردە، ئەوەیە لە ساڵی ڕابردوودا بە ڕێگای ئەپێک لە ناو فەیسبووک بە ناوی " دەستنیشانکردنی شێوەی مردنی تۆ بە پێی ناوی تۆ"، مەبەستی بوو هەر بۆ خۆشی بزانێت بە چ شێوەیەک گیانلەدەستدەدات،دواتر بۆی دەردەکەوێت بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسێک گیانلەدەستدات، دواتر پۆستەکەی لە واڵی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک بڵاوکردەوە.

 

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێش چەند ڕۆژێک ئەو هاوڵاتییە کوردە، بە هۆی توشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیلەدەستدا.

10482 جار خوێندراوەتەوە