عێراق ئیدانەی بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەی و بۆردومانی
کەمپی مەخمور لە لایەن فرۆکەکانی تورکیاوە دەکات.
لە ڕاگەیەندراوێکدا ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق،
ئیدانەی بەزاندنی ئاسمانی وڵاتەکەی و بۆردومانی کەمپی مەخمور لەلایەن فرۆکەکانی تورکیاوە
دەکات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو ڕەفتارەی تورکیا کارێکی ئیستیفزازییە
و، شکاندنی ڕێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە، پێویستە ڕێز لە سەروەری عێراق بگیرێت و
بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردو وڵات لەبەرچاوبگیرێت.
دەشڵێت عێراق ئامادەی هاریكاریی و
گفتوگۆیە لەنێوان هەردو وڵات، لەسەر دۆخی ئەمنی و دابینكردنی ئاسایشی ناوچە
سنورییەكانی هەردو وڵات.
639 جار خوێندراوەتەوە