لە یادی ئەنفالدا هیچ مەراسیمێکی فەرمی ئەنجام نادرێت

KNN : Kurdish News Network
09:35 - 14/04/2020
کوردستان
ئەرشیف
+
-

ئەمڕۆ (32) ساڵ بەسەر تاوانى ئەنفال دژى گەلى کورد تێدەپەڕێت و بڕیارە مەراسیمێک لەلایەن کەسوکارى ئەنفالکاراوان لە گوندى دێبنە ئەنجامبدرێت.

 

 
ئەنوەر حەمەلاو، یەکێک لەکەسوکارى ئەنفالکراوان لە ناوچەى گەرمیان بۆ دیجیتاڵ میدیاى KNN وتى: "بەهۆى خۆپارێزى لە وبارودۆخە تەندروستیەى ئێستا هەیە و لەپێناو جێبەجێکردنى رێنماییە تەندروستیەکان و بڕیارەکان، مەراسیمى فراوانى تایبەت بە ساڵیادى تاوانى ئەنفال ئەنجام نادەین".



ئاماژەى بەوە کرد، ژمارەیەک لە کەسوکارى ئەنفالکراوان رێگەپێدانیان بۆ دانانى تاجە گوڵینە لەسەر گڵکۆى ئەنفالکراوان وەرگرتوە، لە گوندى دێبنەى سەر بە ناحیەى رزگارى لە گەرمیان.



وتیشى؛ سبەى لە یادەکەدا هیچ جۆرە مەراسیمێکى تایبەت ئەنجام نادرێت و تەنها ژمارەیەک لە کەسوکار و تاقانەى ئەنفال سەردانى گڵکۆى ئەنفالکراوان دەکەن.

459 جار خوێندراوەتەوە