نێچیرڤان
بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان، لە یادی 32 ساڵەی ئەنفالدا
پەیامێکی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، هه‌ر وه‌ك چۆن دادگای باڵای تاوانه‌كانی
عێراق ئهنفالهكانى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى جه‌نگ ناساند،
داواكارين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ئه‌و تاوانكارييانه به جينۆسايد بناسێنێت.
ئاماژەی بۆئەوەشکردووە،به‌رده‌وام
ده‌بن و هه‌موو هه‌وڵێكیان ده‌خه‌نه گه‌ڕ، بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕوفاتى شه‌هيدان و
گێڕانهوهيان بۆ ئامێزى نيشتمان.
دەقی پەیامەکەی نێچیرڤان بارزانی:
له يادى سى و دوو ساڵه‌ى شاڵاوه
به‌دناوه‌كانى ئه‌نفالدا، به ڕێز و شكۆوه هه‌موو ئه‌و قوربانييانه به‌بير ده‌هێنينه‌وه
كه له‌و تاوانكارى و جينۆسايدهدا گيانيان به‌خشى و سه‌رى ڕێز و نه‌وازش له‌به‌رده‌م
گيانى پاكى ئه‌وان و ته‌واوى شههيدانى كوردستان داده‌نوێنين، سڵاو و ڕێز بۆ خێزان
و كه‌سوكارى سهربهرزيان.
ئه‌نفال يه‌كێك له سامناكترين و
دڕه‌نده‌ترين تاوانه‌كانى مێژووه كه ئافره‌ت، پياو، منداڵ و پيرى نهناسيوه و
بێباكانه هه‌مووانى پێكه‌وه به‌ره‌و مه‌رگى به‌كۆمه‌ڵ ڕاپێچ كردووه، هه‌روه‌ها
ژينگه و ئاوه‌دانى ته‌خت كردووه و هه‌موو شوێنه‌وارێكى ژيانى سڕيوه‌ته‌وه. ئه‌و
سياسه‌ته ڕهگهزپهرهستهى به‌عس بووه هۆى ئه‌وه‌ى ته‌نيا له شاڵاوه‌كانى ئه‌نفالدا
زياتر له (180) هه‌زار هاووڵاتيى كوردستان گيانيان سپارد و كۆمه‌ڵكوژ و زينده‌به‌چاڵ
كران، جگه له وێرانكردنى هه‌زاران دێهات و ده‌يان شارۆچكه‌ى كوردستان.
له كاتێكدا ئه‌مڕۆ يادى ئه‌و
ئازيزانه و ته‌واوى شههيدانى كوردستان دهكهينهوه، ده‌بێ هه‌موو هه‌وڵێكمان
بۆ ئه‌وه بێت كه به هيچ شيوهيهك ڕێگه نه‌درێت جارێكى ديكه نه گه‌لى
كوردستان و نه هيچ گه‌ل و ملله‌تێكى ديكه‌ى سه‌رزه‌مين، ڕووبه‌ڕووى ئه‌و
تاوانكارى و جينۆسايده ببنه‌وه، ده‌بێ ده‌وڵه‌تى عێراقيش وه‌ك ئه‌ركى ياسايى و
ئه‌خلاقيى خۆى، ئاوڕێكى جددى له كه‌سوكارى قوربانييان بداته‌وه و قه‌ره‌بوويان
بكاته‌وه.
هه‌ر وه‌ك چۆن دادگای باڵای
تاوانه‌كانی عێراق ئهنفالهكانى به جینۆساید و تاوانى دژى مرۆڤایه‌تى و تاوانى
جه‌نگ ناساند، داواكارين كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تيش ئه‌و تاوانكارييانه به
جينۆسايد بناسێنێت، له‌م پێناودا به‌رده‌وام ده‌بين و هه‌موو هه‌وڵێكمان ده‌خه‌ينه
گه‌ڕ، هه‌روه‌ها به‌رده‌وام ده‌بين بۆ دۆزينه‌وه‌ى ڕوفاتى شه‌هيدان و گێڕانهوهيان
بۆ ئامێزى نيشتمان.
له‌م ياده‌دا دروود بۆ گيانى شه‌هيدان
كه هه‌ميشه له ياده‌وه‌ريى گه‌لى كوردستاندا به زيندوويى ده‌مێننه‌وه.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
14/4/2020
690 جار خوێندراوەتەوە