سلێمانی؛ زیاتر لە 40 لیژنە چاودێری ئەو شوێنانە دەکەن کە بەبڕیاری پارێزگار کراونەتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:23 - 13/04/2020
کوردستان
+
-

لەشکر حەمید سەرۆکی لیژنە هاوبەشەکانی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNNى راگەیاند، لە ڕێگەی 40 لیژنەوە، سەردانی ئەو شوێنانەیان کردووە کە بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی کراونەتەوە.

 

وتیشی، ئەگەر لەماوەی داهاتوودا هیچ توشبووەیەکی نوێ تۆمارنەکرێت و مەترسی ڤایرۆسەکە لە سەر پارێزگای سلێمانی نەمێنێت، قۆناغەکانی ئاساییکردنەوەی ژیان دەچنە بواری جێبەجێکردنەوە.


ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە هاوڵاتیان قەرەباڵغی دروست نەکەن و تەنیا بە پیادە سەردانی ئەو شوێنانە بکەن کە کراونەتەوە.

 

دەشڵێت: "هاوڵاتیان لە هەنگاوی یەکەمی پرۆسەکە بە هەڵە تێگەیشتوون، چونکە قەرەباڵغییەکی زۆر لەسەر شەقامەکان دەبینرێت".


ئەوەش لەکاتێکدایە، دوێنێ بە بڕیاری پارێزگاری سلێمانی ژمارەیەک شوێن و دوکان و مارکێتی گەڕەک و کۆڵانەکان لەژێر چاودێرییەکی وردی تەندروستیدا کرانەوە. 

597 جار خوێندراوەتەوە