لە هەڵەبجە حەوت توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە

KNN : Kurdish News Network
09:32 - 13/04/2020
کوردستان
+
-

لە پارێزگای هەڵەبجە حەوت توشبووی کۆرۆنا چاکبونەوە و گەرانەوە ماڵەکانیان.

 

 

د. ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی هەڵەبجە بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی ڕایگەیاند، حەوت توشبووی کۆرۆنا لە پارێزگاکە چاکبونەتەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشتووە.

 

 

وتیشی ئێستا، 12 توشبوو لە نەخۆشخانەی هەڵەبجە ماونەتەوە، 8 توشبوش چاکبوونەتەوە.

 

 

لە ئەمڕۆشەوە تاقیگەی پزیشکی تایبەت بە کۆرۆنا دەکەوێتە کار، هاوشێوەی سلێمانی پشکنینی کۆرۆنا بۆ ئەو کەسانە دەکرێت کە گومانی توشبوونیان بە ڤایرۆسەکە لێدەکرێت.

 

 

بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە دەشڵێت، نەخۆشخانەی (وەفا) کە کە تایبەتکراوە بۆ توشبوانی کۆرۆنا و لەسەر ئەرکی خێرخوازان دروستکراوە، ئامێرە پزیشکییەکانی بۆ دابیندەکرێت و توشبووەکان تێیدا چارەسەردەکرێن.

 

 

لە کۆی 330 توشبووی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، چوار کەس گیانیان لەدەستداوە و 156 توشبووش چاکبونەتەوە.

580 جار خوێندراوەتەوە