ڕاگەیاندنی ئەمنی بەیاننامەیەکی لەسەر هێرشەکەی داعش لە کەرکوک بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
09:16 - 13/04/2020
عێراق
+
-

شانەی ڕاگەیاندنی ئەمنی عێراق بەیاننامەیەکی لەسەر هێرشەکەی شەوی رابردووی داعش لە کەرکوک بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، پێگەیەکی پۆلیسی فیدراڵیان لە شارەکە کردۆتە ئامانج.

 

لە بەیاننامەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقدا هاتووە،چەکدارانی داعش شەوی ڕابردوو پێگەیەکی پۆلیسی فیدرالیان کردۆتە ئامانج بەوهۆیەشەوە، پۆلیسێک لە حەویجە شەهید بووە.

 

چەکدارانی داعش شەوی رابردو لە گوندی مەلا عەبدولای باشوری كەركوك هێرشیانكردوەتە سەر هێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی.

1361 جار خوێندراوەتەوە