وەزارەتی داد ڕەتیدەکاتەوە هیچ توشبویەکی کۆرۆنا لە زیندانەکانی سلێمانی هەبێت

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 12/04/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی دادی عێراق هەواڵێک ڕەتدەکاتەوە کە باس لە بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەکات، لە زیندانەکانی پارێزگای سلێمانی.

 

بەپێی بەیاننامەیەکی وەزارەتی دادی عێراق، هەواڵی بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە گرتوخانەی سوسێ لە سلێمانی ڕاست نییە، جەختیشکراوەتەوە دەبێت لە بڵاوکردنەوەی هەواڵدا پشت بە سەرچاوە فەرمییەکانی وەزارەت ببەسترێت و خەڵک چەواشەنەکرێت.


ئاماژە بەوەشکراوە، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسەکەوە فارووق ئەمین شوانی، وەزیری دادی عێراق فەرمانگەی چاکسازیی عێراقی راسپارد کە شانەی قەیرانەکان بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسەکە پێک بهێنێت.


ئەوەشلەکاتێکدایە، وەزارەتی داد سەرقاڵی ئامادەکردنی لیستی ناوی ئەو کەسانە کە بەر لێخۆشبوونی تایبەت دەکەون بۆ ئەوەی بینێرێت بۆ ئەمینداریەتی ئەنجومەنی وەزیران و دیوانی سەرۆکایەتی کۆمار بۆ ئەوەی بڕیاری ئازادکردنیان بدریت.

561 جار خوێندراوەتەوە