ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاویکردەوە، مستەفا سەلیمی، بەندکراوی
سیاسی کورد حوكمی لەسێدارەدانی بەسەردا سەپا، ئەمەش دوای ئەوەی لە بەندیخانە هەڵات
و دەستگیر کرایەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، ئەو زیندانییە لەگەڵ 70 زیندانیی
تر لە سەقز، لە بەندیخانە هەڵاتن و دواتر دەستگیر كرایەوە.
مستەفا
سەلیم خەڵکی گوندی "ئیلۆ" بووە لە سەقز،ئەندامی حزبی دیموکرات بووە و
پاشان گەڕاوەتەوە بۆ ڕۆژهەلاتی کوردستان لەلایەن هیزە ئەمنییەکانەوە بە تۆمەتی
" ئەندامییەتی حزبی سیاسی ئۆپۆزسیۆن و دژایەتی کۆماری ئیسلامی ئێران"
دەستگیرکراوە و لە دادگا سزای لەسێدراەدانی بۆ دەرچووە پێشتریش چەند جارێک
دەستگیرکراوە.
پێشتر
ئەو زیندانییە سیاسییە کوردە، چەندین جار مانی لە خواردن گرتبوو و سزاکەی بە
نادادپەروەرانە لە قەڵەم دەدا.
6197 جار خوێندراوەتەوە