بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێک لە کەرکوک سێ کەس بریندار بوون

KNN : Kurdish News Network
10:20 - 11/04/2020
کوردستان
وێنەی ئۆتۆمبێلەکە
+
-

بەیانی ئەمڕۆ لە نزیک پردێ لە باشوری کەرکوک بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلی ئەفسەرێکی پۆلیسدا تەقییەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرەکە و دوو لە پاسەوانەکانی بریندار بوون.

 

وتەبیژی پۆلیسی کەرکوک بە ماڵپەڕی ڕووداوی ڕاگەیاندووە، ئەفسەرەکە پلەی عەقیدە و لەبەشی بازگەکانی پۆلیس دەوامدەکات، بەڕێگەوە بووە بۆسەر کارەکەی، بەڵام بۆمبێکی لکێنراو بە ئۆتۆمبێلەکەیدا تەقییەوە، بەهۆیەوە ئەفسەرەکە و دوو پاسەوانەکەی برینداربوون.


لەماوەی یەک ھەفتەدا ئەمە سێیەمین تەقینەوەیە لەناو شاری کەرکووک روودەدات و ھێزە عێراقییەکان دەکاتە ئامانج.

605 جار خوێندراوەتەوە