بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم،
پێشبینییەکانی کەشوهەوای ئەمڕۆ و سبەی شارەکانی بڵاوکردەوە.
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، ئەمڕۆ و سبەی لەسەرجەم
شارەکان ئاسمان نیمچە هەوردەبێت لەگەڵ ئەگەری باران بارین و بروسکە، بەتایبەت لە
نوچە شاخاوییەکان.
لەهەولێر بەرزترین پلەکانی گەرما، 22 و سبەی 24 دەبێت،
هاوکات لە سلێمانی بەرزترین پلەکانی گەرما 22 و سبەی 23 پلە دەبێت.
لە دهۆک بەرزترین پلەکانی گەرما، 17 و سبەی 20 پلە
دەبێت، لە کەرکوک بەرزترین پلەکانی گەرما 25 و سبەی 27 پلە دەبێت.
1818 جار خوێندراوەتەوە