له په‌لامارێكی
رێكخراوی تیرۆریستیی داعشدا له باكووری خۆرئاوای شارۆچكه‌ی خورماتوو له پارێزگای
سه‌ڵاحه‌ددین، سێ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا و پێنج كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون.
حوسه‌ین
عه‌لی به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی خورماتوو، به رایگه‌یاند، چەکدارانی داعش هێرشیان
كردووه‌ته سه‌ر حه‌شدی شه‌عبی له نزیك فڕۆكه‌خانه‌یه‌كی سه‌ربازیی له باكووری
خۆرئاوای شارۆچكه‌ی خورماتوو.
حوسه‌ین
عه‌لی باسی له‌وه‌ش كرد، ئه‌ندامانی داعش له نێو ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی به‌كاریانهێناوه
ته‌قه‌یان له خاڵی كۆنترۆڵی حه‌شدی شه‌عبی كردووه، به‌و هۆیه‌شه‌وه سێ كه‌س
كوژراون و پێنجی دیكه‌ش برینداربوون.
ئاماژه‌ی
به‌وه‌ش كرد، كوژراو و برینداره‌كان سه‌ربه حه‌شدی شه‌عبین و، دوا به دوای
رووداوه‌كه‌ش خێرا ئۆپه‌راسیۆن له ناوچه‌كه ده‌ستیپێكردووه.
918 جار خوێندراوەتەوە