سێ بومەلەرزە لە قەزاى چەمچەماڵ روویدا

KNN : Kurdish News Network
11:15 - 09/04/2020
کوردستان
+
-

سێ بومەلەرزە بە سێ گوڕى جیاواز لە قەزاى چەمچەماڵ رویدا.

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان رایدەگەیەنێت، بەیانى ئەمڕۆ پێنج شەممە (9/4/2020) سێ بومەلەرزە لە قەزاى چەمچەماڵ رویداوە.

ئاماژە بەوەش دەکات، بومەلەرزەکان لە کاتژمێرەکانی (08:36 - 09:11 - 09:26)ى بەیانى ئەمڕۆ بە کاتى هەرێمى کوردستان بەگوڕی (3.7) و (3.1) و (3.0) پلەبووە بە پێوەری ڕێختەر.

بەرێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی هەرێم ئەوەش دەخاتەڕوو، کە جگە لە قەزاى چەمچەماڵ لە کەرکوک و قەرەهەنجیریش بومەلەرزەکە هەستی پێکراوە.

2281 جار خوێندراوەتەوە