وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی ئاو
هەڵمەتێكی فراوانی قەڵاچۆكردنی كوللـە ئەنجام دەدات، وەزیری كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی
ئاویش دەڵێت، چوار سەد و حەوت ملیۆن دینارمان بۆ هەڵمەتەكە تەرخانكردووە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی كشتوكاڵ و سەرچاوەكانی
ئاو بڕی (407000000)چوار سەد و حەوت ملیۆن دینار تەرخانكراوە بۆ هەڵمەتێكی فراوانی
قەڵاچۆكردنی كوللـە.
هاوکات بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ
ڕایگەیاند، هەڵمەتە فراوانەكە لە پێناو پاراستنی بەرهەمی جوتیارانمانە لە كوللـە.
786 جار خوێندراوەتەوە