لە قەزای پاسور سەر بە پارێزگای
ئامەد لە باکوری کوردستان، مینێکی چێندراو، بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتیەکی سڤیلدا تەقیەوە.
پارێزگاری ئامەد ڕایگەیاند، لە
ئەنجامی تەقینەوەی مینێکی چێندراو بە ئۆتۆمبێلی هاوڵاتییەکی سڤیل لە ناوچەیەکی
قەزای پاسور، پێنج کەس گیانیانلەدەستدا.
سەرچاوەکانی هەواڵ بڵاویانکردەوە،
ئەو هاوڵاتیانە کرێکاری دارستان بوون، بۆ کۆکردنەوەی دار بەرەو دارستان چوون.
دوای تەقینەوەکەش هێزەکانی سەر بە
سوپای تورکیا لەو ناوچەیە بڵاوکرانەوە.
781 جار خوێندراوەتەوە