لە شاری هەولێر 14 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران.
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، 14 توشبووی نوێی کۆرۆنا لە شاری هەولێر تۆمارکراون کە نۆ ئافرەت و چوار پیاو منداڵێکە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، توشبووەکان لە گەڕەکەکانی ( سەیداوە، ڕۆشنبیری، پێشمەرگە، زین سیتی، زانکۆ، مامۆستایان)تۆمارکراون، زۆربەشیان بەرکەوتەی تووشبووەکانی ھەردوو پرسەی ماتەمینی گەرەکی کارێزانی شاری ھەولێرن.
ئەوەش لە کاتێکدایە بۆ ڕێگریکردن لە زیاتر بڵاوبونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستی هەرێم 11 گەڕەکی لە شاری هەولێر کەرەنتینکرد.
تا ئێستا کۆی ژمارەی توشبووانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەریمی کوردستان گەیشتە 303 کەس، لەو ژمارەیەش سێ حاڵەتی گیانلەدەستدان و 117 چاکوبونەوە تۆمارکراون.
1271 جار خوێندراوەتەوە