سەرجەم ئەو کەسانەی لە پارێزگای هەڵەبجە لە کەرەنتین بوون پشکنینەکانیان پاکبوو و گەڕانەوە بۆ ماڵەوە.
د.ئازاد مستەفا بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەنوسیدا ڕایگەیاند،ئێستا هیچ کەسێک لە هەڵەبجە لە کەرەنتین نەماوە.
بەڕێوەبەری تەندروستی هەڵەبجە ئاشکراشیکرد،٤٨ کەس لە کەرەنتینەی بیارە بوون ئەمشەو گەڕانەوە ماڵەوە.
وتیشی ئێستا ١٨ توشبووی کۆرۆنا لە هەڵەبجە هەیە و لەژێر چاودێری پزیشکیدان.
883 جار خوێندراوەتەوە