وەزارەتی
تەندروستی حکومەتی هەرێم هەموو ئەو دەنگۆیانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لە بڵاوکردنەوەی
گازی سارین دەکات و دەڵێت هیچ بنەمایەکی نیە و پڕوپاگەندەیە.
وەزارەتەکە لە
ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردوە،هەرکەسێک ئەو دەنگۆیانە بڵاوبکاتەوە یان گرتە
ڤیدیۆی لەو بارەیە بڵاوبکاتەوە رێکاری یاسای بەرامبەر دەگیرێتە بەر.
داواشی لە هاوڵاتیان کردوە. خۆیان دووربگرن لە ھەموو جۆرە
بڵاوکردنەوە و ناردنی پڕوپاگەندەیەك بۆ یەکتری و لەکاتی بوونی ھەر ھەواڵێك ئەوا
لایەنی فەرمی لە حکومەتی ھەرێم بڵاوی دەکاتەوە و وەزارەتی تەندروستی تاکە سەرچاوەی
راگەیاندنی هەر پێشهات و رووداوێکی تەندروستییە.
1816 جار خوێندراوەتەوە