وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، 18 کەسی
توشبوو بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ لە شاری هەولێر تۆمارکران.
لە ڕاگەیەندراوێکدا وەزارەتی تەندروستی بڵاویکردەوە،
توشبووەکان هەشت پیاو، شەش ژن و چوار منداڵن، سەرجەمیان بەرکەوتەی توشبوویەکی
پرسەی ماتەمینی گەڕەکی کارێزانن و دانیشتووی چەند گەڕەکێکی جیاوازی شاری هەولێر.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، کۆی گشتی توشبووانی پرسەی
ماتەمینییەکەی گەڕەکی کارێزان بووە 32 کەس.
1567 جار خوێندراوەتەوە