بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی وەزیران کۆببێتەو و چەند پرسێکی پەیوەست بە
بەرەنگاربونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا، پرۆژە بڕیارێک بۆ هاوکاریکردنی ئەو کەسانەی بەهۆی
ڕێکارەکانی حکومەت بژێوی ژیانیان لەدەستداوە، چەند پرسێکی تر تاوتوێبکات.
بەپێی زانیارییەکان، بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجوومەنی وەزیرانی
ھەرێمی كوردستان،چەند پرسێكی پەیوەست بە رێكارەكانی حكوومەت بۆ بەرەنگاربوونەوەی
كۆرۆنا تاوتوێ دەكرێن، لەوانە، چۆنیەتی دابینكردنی مووچەی فەرمانبەران. ھەروەھا
تاوتوێكردنی پڕۆژە بڕیارێك بۆ ھاوكاریكردنی ئەو كاسبكارانەی كە لە ئەنجامی ئەم
بارودۆخەدا بەھۆی رێكارەكانی حكوومەت زەرەرمەندبوونە و بژێوی ژیانیان لەدەستداوە،
لە بواری كرێی دوكانەكان و كەمكردنەوەی باج.
هاوکات،
تەوەرێكی دیكەی كۆبوونەوەكە، ئامادەكارییە بۆ خوێندنی ئۆنلاین و وەزیرانی پەروەردە
و خوێندنی باڵا پلانی خۆیان دەخەنەڕوو دەربارەی چارەنووسی خوێندنی ئەمساڵ، بۆ
ئەوەی حكوومەت بەرچاوی روون بێت بۆ خوێندنی ئۆنلاین و ھەنگاوەكانی جێبەجێكردنی و
دڵنیابوونەوە لەوەی خوێندنی ئەمساڵ نەفەوتێت.
هەر بە پێی زانیارییەکان، بڕیارە 5ی نیسان یاسای چاكسازی
بكەوێتە بواری جێبەجێكردن و تەوەرێكی كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران،
دەركردنی پەیڕەوێكە بۆ جێبەجێكردنی یاسای چاكسازی، بۆ ئەوەی دادپەروەری لە مووچە
پەیڕەو بكرێت، ھەروەھا باس لە كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكوومەت و چۆنیەتی
زیادكردنی داھات دەكرێت و ھەنگاوەكانی دەستپێكردنەوەی گفتوگۆش لەگەڵ بەغدا تاوتوێ
دەكرێن.
1548 جار خوێندراوەتەوە