مەزڵوم کۆبانی: پێویستە پرسی داعشە دەستگیرکراوەکان بەیەکجاری چارەسەربکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:43 - 31/03/2020
کوردستان
+
-

مەزڵوم کۆبانی، فەرماندەی گشتی ‌هێزە چەکدارەکانی سوریای دیموکرات( هەسەدە) ڕایگەیاند، بەهەوڵی هێزەکانیان ڕێگری کرا لە ئاڵۆزی چەکدارە دەسگیرکراوەکانی داعش لە زیندانی حەسەکە و کۆنترۆڵکرا.

 

مەزڵوم کۆبانی لە تویتێکیدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر ڕایگەیاند، پێویستە هاوکارانمان کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی ئاستی هەوڵ و خەباتی خۆیان بەزربکەنەوە  بۆ ئەوەی پرسی چەکدارە دەستگیرکراەوەکانی داعش بەیەکجاری کۆتایی بێت.


ئەمە لەکاتێکدایە، شەوی 29 ی ئەم مانگە، چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش لە زیندانی سینا لە شاری حەسەکە بەشێک لە زیندانەکەیان کۆنترۆلکرد و هەوڵی ڕاکردنیان دا، بەڵام دواتر لە لایەن هێزەکانی دژە تیرۆری ڕۆژئاواوە گرتوخانەکە کۆنترۆڵکرا

1002 جار خوێندراوەتەوە