ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی رایدەگەیەنێت، دوای مانگی رەمەزان مەشق و
راھێنان بە ھێزەكانی عێراق و پێشمەرگە دەستپێدەكەنەوە.
گوتەبێژی
ھاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند، بەھۆی مەترسی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی
كۆرۆنا، مەشق و راھێنانەكانیان بە پێشمەرگە و ھێزەكانی عێراق راگرتووە، بەڵام پێدەچێت
دوای كۆتایی ھاتنی مانگی رەمەزان مەشق و راھێنانەكانییان بە ھێزەكانی عێراق دەستپێدەكەنەوە.
راشیگەیاند،
ھاوكاری زیاتر پێشكەش بە هێزەكانی عێراق و پێشمەرگە و ھەسەدە دەكەن.
جەختیشی
كردەوە، ھێشتا چەكدارانی داعش لە چیای حەمرین، قەرەچووخ، نەینەوا و باكووری بەغدا
ماون.
749 جار خوێندراوەتەوە