لە کۆیە کارمەندێکی تەندروستی لەلایەن پۆلیسێکەوە بریندار کرا

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 30/03/2020
کوردستان
+
-

بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە رایگەیاند، دوێنێ  لەکاتی گەڕانەوەی کارمەندێکی تەندروستی بۆماڵەوە لەڕێگا لەلایان ھاوڵاتیەکەوە کە پیشەکەی پۆلیسە ھێرش کرایە سەری، بریندارکرا.

 

راگەیاندنی بەرێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، "دوێنێ لە کاتی گەڕانەوەی کارمەندێکی تەندروستی بۆ ماڵەوە لەڕێگا لەلایان ھاوڵاتیەکەوە کە پیشەکەی پۆلیسە ھێرش دەکرێتە سەری برینداردەکرێت، ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە لەم ڕۆژانە ئەم ھاوڵاتیە تاكەی بەرزبوە و لەلایەن ئەم کارمەندوە ڕەوانەی نەخۆشخانە کراوە بۆ پشكنینی كۆرۆنا".


ئاماژەی بەوەشکردوە، وەک بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی کۆیە ناڕەزایی توند دەردەبڕن و سكاڵای یاسایی بەرامبەر ئەم دەست درێژیە تۆماردەكەن، بەهیچ شێوەیەك قبوڵی ئەم هێرشە ناڕەوایە ناكەن، داوای بەپەلەش لە لایەنی پەیوەندار و دەزگا ئەمنیەكان دەكەن كە ڕێكاری یاسایی بگرنەبەر بۆ ئەو جۆرە هێرش و تاوانە.


داواش لە هاوڵاتیان دەکەن كە ڕێز لە نەخۆشخانە و پزیشك و كارمەندان بگرن و هاوكاری ڕێگەگرتن بن لەم جۆرە هەڵسوكەوتانە و بەرژەوەندی و مافی پزیشكان و كارمەندانی نەخۆشخانە لەبەرچاوبگرن كە شەو و ڕۆژ لە خزمەتی بەرژەوەندی گشتیدا كار دەكەن.

1786 جار خوێندراوەتەوە