رێگاى
هاتوچۆى ناحیەى بالیسان دادەخرێت و رێگا بە هاتوچۆى هیچ جۆرە ئۆتۆمبێلێکى
فریاکەوتن و تیمە تەندروستیەکان نادرێت و نەخۆشخانەى گشتى بالیسانیش هۆشدارى دەدات.
ماوەى
پێنج رۆژە بە بڕیارێکى قائیمقامی قەزای شەقڵاوە رێگاى ناحیەی بالیسانی سەر بەقەزاى شەقلاوە داخراوە و رێگا بە ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن و حاڵەتە
کتوپڕەکانى نەخۆشیەکان نادرێت تێپەڕببن.
لە
راگەیەندراوێکدا نەخۆشخانەی گشتی بالیسان رایدەگەیەنن، لەماوەى پێنج رۆژى رابردودا
چوارەم حاڵەتی نەخۆشی بەپەلەیان هەبوە و نەیانتوانیوە بیانگەیەننە شارى هەولێر.
نەخۆشخانەی
گشتی بالیسان هۆشداری دەدات ئەگەر رێگاکە لە ماوەی (24) کاتژمێرى داهاتودا بۆ ئۆتۆمبێلی
فریاكەوتن و تیمە پزیشکییەکان نەکرێنەوە، سکاڵای یاسایی لەسەر قایمقامى قەزاى شەقلاوە
تۆمار دەکەن.
1200 جار خوێندراوەتەوە