وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند حاڵەتێکی دیکەی کۆرۆنا لە سلێمانی تۆمارکراوە.
وەزارەتەکە لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکردوە،توشبووەکە ژنێکی تەمەن 56 ساڵە و خێزانی توشبوویەکی پێشترە.
ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ 12 توشبوو لە سلێمانی چاکبونەوە و نەخۆشخانەیان بەجێهێشت.
هەروەها بەپێی ئامارەکان تا ئێستا 104 حاڵەتی کۆرۆنا لە کوردستان تۆمارکراوە لەو ژمارەیە دوکەسیان گیانیان لەدەستداوە و 39 کەسیان چاکبونەتەوە.
2469 جار خوێندراوەتەوە