رێکخراوی هیوای هەژاران لە دەربەندیخان ڕایگەیاند حاجی سالار پشکنینەکانی پاک دەرچووە و ئەمشەو نەخۆشخانەی بەجێهێشتووە.
رێکخراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە،دوجار پشکنین بۆ حاجی سالار کراوە و هەردوو جارەکە پشکنینەکەی پاکدەرچووە.
ئەوە لەکاتێکدایە لە چەند رۆژی ڕابردوودا بەرپرسانی تەندروستی ڕایانگەیاند حاجی سالار توشبووی ڤایرۆسەکەیە و چەندین کەسیش لە خێزان و کەسە نزیکەکانی کەرەنتین کران و پشکنینیان بۆ کرا.
حاجی سالار یەکەم کەس بوو لە قەزای دەربەندیخان وەک توشبوو ڕاگەیەندرا و لە رێکخراوی هیوای هەژاران کار دەکات.
ئەمشەو بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند 12 توشبوی دیکەی کۆرۆنا چاکبونەتەوە و دەگەڕێنەوە بۆ ماڵەوە.
4427 جار خوێندراوەتەوە