هەناردەى
هێلکەى بەرهەمى ناوخۆ بۆ دەرەوەى هەرێم قەدەغە دەکرێت.
بەپێى
بڕیارێکى وەزارەتى ناوخۆى حکومەتى هەرێمى کوردستان کە ئاڕاستەى ژورى ئۆپەراسیۆنى
پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان و بەڕێوەبەرایەتى گشتى گومرگ و دەزگاى ئاسایشى هەرێمى
کوردستان کراوە، هەناردەى هێلکە بۆ دەرەوەى هەرێم قەدەغە کراوە.
بڕیارەکە
لەسەر داواکارى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى هەرێمى کوردستان بوە کە ئاڕاستەى
وەزارەتى ناوخۆى هەرێمى کردوە.
1458 جار خوێندراوەتەوە