نەتەوە یەکگرتووەکان هاوکاری وڵاتە هەژارەکان دەکات بۆ ڕوبەروبونەوەی کۆرۆنا

KNN : Kurdish News Network
10:05 - 25/03/2020
جیهان
+
-

وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند پلانێکیان لەبەردەستدایە بۆ هاوکاریکردنی وڵاتە هەژارەکان بۆ ڕوبەڕوبونەوەی کۆرۆنا.

 

 

 وتەبێژەکەی سکرتێری نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیانامەیەکدا ڕایەگەیاند گۆتێرس داوای لە وڵاتە دەوڵەمەندەکان کردوە هاوکاری پێشکەش بکەن و بۆ ئەوەی رێکخراوکەش لە رێگەی تیمەکانیەوە پێشکەشی میللەتانی بکات.

 

ئەوە لەکاتێکدایە بەهۆی بڵاوبونەوەی کۆرۆناوە تا ئێستا زیاتر لە ٤٥٠ هەزار کەس توشبوون و زیاتر لە ٢٠ هەزاریش گیانیان لەدەستداوە.

812 جار خوێندراوەتەوە