هاوکاری دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنج گەیشتە وەزارەتی پێشمەرگە

KNN : Kurdish News Network
04:32 - 05/07/2026
کوردستان
+
-

هاوکاریی دارایی هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ مانگی پێنجی ساڵی 2026 گەیشتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی پێشمەرگە و ڕێکارە پێویستەکان بۆ دابەشکردنی دەستیان پێکردووە

 

وەزارەتی پێشمەرگەی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاشکرایکرد، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بوودجە و بەرنامەکان (ژمێریاری سەربازی) دەستیکردووە بە ئەنجامدانی ڕێکارە دارایی و ژمێریارییەکان بۆ دابەشکردنی ئەو هاوکارییە

 

بەپێی ئەو خشتەیەی وەزارەتەکە دیاریکردووە، ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی شەشی حوزەیرانی 2026، دەست بە دابەشکردنی ئەو هاوکارییە داراییە بەسەر هێزەکانی پێشمەرگەدا دەکرێت.

 

 

175 جار خوێندراوەتەوە