لە هەولێر 12 توشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمارکران

KNN : Kurdish News Network
09:36 - 23/03/2020
کوردستان
+
-

وەزارەتی تەندروستی هەرێم ڕایگەیاند، 12 توشبوی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا لەشاری هەولێر تۆمارکران.

 

بەپێی ڕاگەیەندراوێکی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێم لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردودا، پشکنین بۆ 260 گومانلێکراو ئەنجامدراوە کە 22توشبوی نوێ تۆمارکران لەو ژمارەیەش 12 کەس لە هەولێر و 10 کەسیش لە سلێمانی تۆمراکراون.


ئاماژەی بۆ ئەوەشکردووە، نۆ کەس لە توشبوەکانی هەولێر کەسوکاری بەرکەوتەکەی سێبیرانە، سێ توشبوشیان بەرکەوتەی قوتابییە توشبوەکەی پێشووە کە کەرەنتینە کرابون.


بەمەش کۆی ژمارەی توشبوانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان، گەیشتە 76 کەس، لەو ژمارەیەش کەسێک گیانیلەدەستداوە و 13 توشبوش بەتەواوی چاکبونەتەوە.

1567 جار خوێندراوەتەوە