نرخی بەرمیلێک نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا بە رێژەیەکی بەرچاو دابەزی و یەک
بەرمیل نەوتی برێنت بە ٢٩ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
بەهۆی
کاریگەری ڤایرۆسی کۆرۆناوە ماوەیەکە نرخی نەوت بەردەوامە لە دابەزین و تەنها ئەمڕۆ
سەدا ١٢ ی نرخەکەی لەدەستدا.
بەپێی داتای بۆرسەکانی جیهان ئەمڕۆ بەرمیلی نەوتی برینێت بە ٢٩
دۆلار و نەوتی تەکسان بە ٢٨ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
جگە لە کاریگەی ڤایرۆسی
کۆرۆنا رێکنەکەوتنی وڵاتانی ئۆپیک پڵەسیش یەكێکی ترە لە هۆکارەکانی دابەزینی نرخی
نەوت،ئەوانیش سعودیەی گەورە بەرهەمهێنەری نەوت لە رێکخراوی ئۆپیک و روسیا.
لە ئێستادا هەردوو وڵاتیش
بەردەوامن لەناکۆکیەکانیان و دەڵێن رێژەی بەرهەمێنان بەرز دەکەنەوە و ئامادە نین
رێژەی بەرمەهێنان کەمبکەنەوە.
5136 جار خوێندراوەتەوە