زۆر خواردنەوەی قاوە لە ڕۆژێکدا چی بەسەر جەستەت دەهێنێت؟

KNN : Kurdish News Network
12:21 - 09/03/2020
تەندروستی
+
-

قاوە، پێکهاتە سەرەکییەکەی بریتییە لە کافاین کە مادەیەکی هۆشبەرە، ئەگەر زیادەڕەوی لە خواردنەوەەیدا بکرێت، مرۆڤ توشی ئالودەبوون دەکات.

 

ماددەی کافاین چەندین کریگەری خراپ لەسەر جەستە جێدەهێڵێت و دەبێتە هۆی، بەرزبونەوەی فشاری خوێن، زیادبونی لێدانی دڵ، سوتاندنی چەوری، هەروەها ئەسید لەناو گەدەدا زیاد دەکات.


زۆرخوردنەوەی قاوە،دەبێتە هۆی زیادبونی فشاری دەرونی و توڕەبون، زرنگانەوە لە ناو گوێچکە زیاد دروستدەکات.


پسپۆران دەڵێن، لە ڕۆژێکدا زیاتر لە سێ کوپ قاوە بخورێت، کاریگەری خراپی دەبێت لەسەر نەخۆشییەکانی دڵ و گەدە، هەروەها دەبێتە هۆی کەبونەوەی ڤیتامینەکان، کاریگەری خراپ لەسەر جەستەی خانمانی دوگیان دادەنێت.

2440 جار خوێندراوەتەوە