بەرێوەبەرایەتى گشتى کەشناسی و بوومەلەرزەزانى هۆشدارى ده‌دات له هاتنى شه‌پۆلێكى باران بارین و ده‌شڵێت، شه‌پۆله‌كه له ڕۆژى شه‌ممه‌وه ده‌ست پێده‌كات و ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌ش له هه‌ندێك ناوچه به‌فر ده‌بارێت.
لە ڕاگەیاندراوێكدا، کەشناسی هەرێم، بڵاویكرده‌وه، له ئه‌نجامى هاتنى كاریگه‌رى نزمه پاڵه‌په‌ستۆى ده‌ریاى سپى ناوه‌ڕاست چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ڕۆژى شه‌ممه شه‌پۆلێكى باران بارین ڕوو له بەشى ڕۆژئاواى هەرێمى کوردستان ده‌كات.
ده‌شلێت، له ڕۆژى یه‌ك شه‌ممه‌وه شه‌پۆله‌كه كاریگه‌ریه‌كه‌ى زیاتر ده‌بێت و سه‌رجه‌م ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان ده‌گرێته‌وه، له ناوچه شاخاویه‌كانیش به‌فر ده‌بارێت.
كه‌شناسى ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه، كاریگه‌رى شه‌پۆله‌كه تارۆِژى دوو شه‌ممه به‌رده‌وام ده‌بێت.
19631 جار خوێندراوەتەوە