هاتووچۆی سلێمانی لەبارەی مۆڵەتی شۆفێرییەوە ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 25/02/2020
کوردستان
+
-

هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند، تاقیکردنەوەکانی (تیۆری و پراکتیکی) مۆڵەتی شۆفێری تا کاتyکی نادیار راگیرا.

بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بڵاویکردەوە،‌ "بۆ پارێزگاریکردن لە تەندروستی ھاوڵاتیان و لە چوارچێوەی رێنماییە گشتیەکانی تەندروستیدا، تاقیکردنەوەکانی (تیۆری وپراکتیکی) مۆلەتی شۆفێری، تا کاتyکی نادیار رادەگرێت.

هاتوچۆی سلێمانی داوا لە نوسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری دەکات، وانە تیۆرییەکانی ناو ھۆڵەکان رابگرن تا کاتێکی نادیار و دەرکردنی بڕیاری نوێ.


 





7610 جار خوێندراوەتەوە