بەپێی
هەواڵێکی پێگەی دەیلی مەیلی بەریتانی لە زاری کەناڵی فەرمی چینەوە رایگەیاندوە، زانایەکی وڵاتەکەیان دژە
ڤایرۆسی کۆرۆنای دۆزیوەتەوە و سەرەتا لە سەر ئاژەڵ تاقی دەکەنەوە.
بەپێی
هەواڵەکە، دژە ڤایرۆسەکە لە رێگەی دەمەوە دەدرێت بە نەخۆشەکان و لە خومرە و هەویری
ترش دروستکراوە و هیچ کاریگەریەکیش دروست ناکات.
ئەو زانایە پرۆفیسۆرێکی
زانکۆی تیانجینی چینە و دەڵێت دەرمانەکەی ئەو پرۆتینی کۆرۆنا
لەناو دەبات و وا دەکات کەسی توشبوو بەرگری بەهێزبێت.
ئاماژەی
بەوەشکردوە هێشتا دژە ڤایرۆسەکە نەخراوەتە بازاڕەوە و ماوەیەکی زۆری پێ دەچێت هەتا پەسەند دەکرێت و بەکاردەهێنرێت.
هاوکات دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا لە
کۆنگرەیەکی رۆژنامەنوسیدا رایگەیاند پزیشکانی ئەمریکا نزیکبونەتەوە لەوەی ڤاکسینی
دژە کۆرۆنا دروست بکەن
24426 جار خوێندراوەتەوە