بەڕێوەبەری تەندروستی رونکردنەوە لەسەر گومانی دوو حاڵەتی کۆرۆنا لە سلێمانی دەدات

KNN : Kurdish News Network
04:49 - 25/02/2020
کوردستان
+
-

بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی رایگەیاند دووکەس گومانلێکراو بوون، کە توشی کۆرۆنا بووبن، بەڵام دەرکەوت هەڵگری ڤایۆرۆسەکە نین

 

د.سەباح هەورامی بەڕێوەبەری تەندروستی سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای KNN ی راگەیاند، دوو حاڵەتی گومانلێکراو هەبوون، بەڵام پاش پشکنینی زۆر و ورد، دەرکەوت توشبوو نین، بۆیە رێگەدراوە بچنەوە ماڵەوە.

 

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لە کەرکوک چوار حاڵەتی ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکرا،بەڵام تا ئێستا هیچ حاڵەتێکی نەخۆشیەکە لە هەرێم تۆمارنەکراوە.

 

هاوکات حکومەتی هەرێم ئەمڕۆ لە کۆبونەوەی خۆیدا چەند بڕیارێکی لەبارەی مەترسیەکانی ڤایرۆسەکەوە راگەیاند و پشووی سەرتاسەری لە هەرێم راگەیاند.

5328 جار خوێندراوەتەوە